بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی کە بەغدا تا ئێستا میوانداری چوار خولی گفتوگۆکان نێوان ئێران و عەرەبستان بووە و خولی پێنجەمی ئەو گفتوگۆیانەش بەزوویی بەڕێوە دەچێت و هیوادارین بگاتە ئەنجامێکی ئەرێنی و ڕۆڵی عێراقیش وەکوو ئەکتەرێکی چالاکی ناوچەیی لە ئەو بابەتە بەرچاوە.
بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە؛ ڕاستییەکی نکۆڵی نەکراوە
باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی کە بەرخۆدان لە ناوچەکە ڕاستییەکە کە ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت و ئێران پاڵپشتی لێدەکات.
مەسجدی وتی: بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە ڕاستییەکی نکۆڵی نەکراوە چونکوو تێدەکۆشێت بۆ بەدی هاتنی مافی گەلان و پاڵپشتی یەکلایی ئێرانی لەگەڵە و ڕای ئەمریکا لە ئەو بوارە بۆ ئێمە گرینگ نییە چونکوو ئەو وڵاتە دوژمنی بەرەی بەرخۆدانە و ئەگەر دەیتوانی هەموویانی لەناو دەبرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا بەس بەرژەوەندی خۆی دەبینێت و بەرژەوەندی گەلانی دیکە گرینگ نییە بۆی کەواتە ئەبێ لە بەرەی بەرخۆدان پاڵپشتی بکرێت و ئێران ئەوە ئەنجام دەدات.
سیناریۆسازی ئەمریکا بۆ پاساوی درێژەی بوونی لە ناوچەکە
باڵوێزی ئێران هەروەها بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا بۆ پاساوی درێژەی بوونی خۆی لە ناوچەکە سیناریۆ دروست دەکات، زیادی کرد: ئێران لەگەڵ درێژەی بوونی هێزە بیانییەکان و بەتایبەتی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دژە چونکوو پێ وایە بوونی ئەوان هیچ خێرێکی بۆ گەلانی ناوچەکە نییە. شتێک کە ئێران دەیەوێت دابینی ئاسایشی گەلانی ناوچەکە لەلایەن خۆیانەوە و بە بێ پێداویستی بە هێزی بیانییە.
مەسجدی جەختی کرد: ئەمریکا بۆ درێژەی بوونی سەربازانی خۆی لە ناوچەکە سیناریۆ دروست دەکات. گەلانی ناوچەکە و عێراقیش گەییشتوونەتە قۆناغێک کە دەتوانن ئاسایشی خۆیان دابین بکەن. ئێمە ڕێز بۆ سەروەری عێراق دادەنێین و هەلوێستی ئێمە لە ئەو چوارچێوە برایانەیە.
تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن لەلایەن ئەمریکاوە
مەسجدی سەبارەت بە تیرۆری ناجوامێرانەی شەهیدانی بەرخۆدان وتی: کومیتەیەکی دادوەری هاوبەش لە نێوان عێراق و ئێران پێک هاتووە و کۆمەڵە دانیشتنێکی بەڕێوە بردووە و دۆسیەکە شوێنگیری دەکات و تا کۆتاییش درێژەی دەدات بەڵام ئەو دۆسیە چەندین لایەنی جیاوازی مافی، سیاسی و دادوەری هەیە و پێویستی بە کاتێکی دوور و درێژ هەیە.
پێوەندی ڕەیلی ئێران و عێراق
باڵوێزی ئێران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا پێوەندی ڕەیلی ئێران و عێراقی هۆی چالاک بوونەوەی بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکە وەسف کرد و وتی: لە سەفەری وەزیری ڕێگاوبانی ئێران بۆ عێراق ئەو بابەتە لەگەڵ لایەنی عێراقی خرایە بەرباسەوە.
وتیشی: پێوەندی رەیلی نێوان عێراق و ئێران یارمەتیدەری بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکە، گواستنەوەی موسافر و ترانزیتی نێودەوڵەتی دەبێت.
Your Comment